ئافره‌تێك به ناوی (ژاكلین ڤایڵدنستین) به هۆی ڕواڵه‌تی سه‌یری ناوبانگێكی زۆری هه‌یه، ئه‌م ئافره‌ته به ده‌یان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه خۆی وه‌ك پشیله لێ بكات.
زۆربوونی ژماره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه جوانكارییه‌كانی ئه‌م ئافره‌ته بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ئافره‌ته پشیله‌ییه‌كه بناسرێت. به‌ڵام ئه‌مه ته‌واوی چیرۆكی ئه‌و نییه، ده‌یان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری وایكردووه كه كێشه‌ی گه‌وره‌تری بۆ ڕوو بدات، ژاكلین ڕایگه‌یاندووه كه پاره‌ی نه‌ماوه و مایه‌پووچ بووه.
هۆكاری سه‌ره‌كی مایه‌پووچبوونی ئه‌م ئافره‌ته بۆ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیدا به كاری هێناوه. ته‌نیا سامانی ژاكلین بڕی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بووه كه له پاش جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌لك ڤایڵدنستینی هاوسه‌ری پێی درابوو. ئه‌و له ماوه‌ی 20 ساڵدا سه‌رجه‌م پاره‌كه‌ی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری به كار هێناوه.
ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌ن 77 ساڵه‌یه به فه‌رمی مایه‌پووچبوونی خۆیی ڕاگه‌یاندووه و له ئێستادا ته‌نیا مووچه‌یه‌كی 900 دۆلاریی هه‌یه. ده‌شڵێت: داوا له دۆستان و بنه‌ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌م تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی دیكه‌م بده‌ن.
ئه‌و نه ته‌نیا سامانه‌كه‌ی بۆ خولیایه‌كی بێهۆ له ده‌ست داوه، به‌ڵكوو سیمای سرووشتی خۆیشی له كیس چووه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
![](/content/upload/1/archive/2018-11/15415744722.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.