Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:46

مایک پۆمپیۆ: ئه‌مریکا حه‌ز ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ چین هاوکاریی بکات

داهاته‌ نه‌وتییه‌كانی ئێران هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ ده‌بێت
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا له‌ واشنتن وتی: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئه‌م وڵاته‌، ئه‌مریكا حه‌ز ده‌كات هاوكاریی له‌گه‌ڵ چین بكات.

پۆمپیۆ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: له‌ دیداری ئه‌مدواییه‌ی خۆمدا له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌م گفتوگۆمان كرد سه‌باره‌ت به‌ هاوكاریی له‌گه‌ڵ چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پڕۆگرامی ئه‌تۆمیی و كرده‌وه‌ خراپه‌كانی ئێران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی هاوكاریی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و كۆمپانیاكانی وزه‌ی چین باسی ئه‌وه‌شی كرد كه‌: بڕینی داهاته‌ نه‌وتییه‌كانی ئێران هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ ده‌بێت و ئه‌مڕۆش له‌مباره‌یه‌وه‌ گفتوگۆمان كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.