وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له پارێزگای ھه‌كاری به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ٢٥ سه‌رباز برینداربوون و كاره‌كانی گه‌ڕان به دوای حه‌وت سه‌ربازی دیكه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ھیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له ھه‌كاری ئاشكرا نه‌كراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ھاتووه: له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیمان له ھه‌كاری، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قورس روویداوه و به‌و ھۆیه‌وه ٢٥ سه‌رباز برینداربوون و ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای حه‌وت سه‌ربازی دیكه‌ش به‌رده‌وامه. لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.