له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى 9-11-2018 لە سنووری بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا، چەند کەسێک لەسەر گرتنی سەرچۆپی لێیان دەبێتە شەڕ و چەک بەکار دێنن، کە لە ئەنجامدا بەداخەوە، کەسێک دەکوژرێت و چوار کەسیش زامدار دەبن.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت: دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، دوو کەس دەستگیر کراون لەسەر ئەم کێشەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە چونکە خزم و کەسوکاری یەکدین.
هۆگر عه‌زیز ڕاشیده‌گه‌ێنێت: بۆ ئەم مەبەستە پۆلیس پەڕاوی لێکۆلینەوەی کردۆتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.