ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەناو خشتەی نەفەقاتی سیادی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ بە ناونیشانی (حسابکردنی بەشی پارێزگاکانی باکوور) بڕی دوو تریلیۆن و ٢٦ ملیار‌و ٧٤٥ ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ دەستەی حەشدی شەعبی کە دەکاتە نزیکەی ١٧٠ ملیار دیناری مانگانە.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە رێژەی (١٢.١٢%) لە بودجەی مووچەی مونەتسیبی ھێزی وشکانی وەزارەتی بەرگری عیراق دیاریکراوە کە دەکاتە ٣٧ ملیار دیناری مانگانە، کە یەک لەسەر پێنجی بودجەی حەشدی شەعبییە، بەبێ ھیچ تەرخانکراوێک بۆ تەجھیزو راھێنان و پڕچەککردنی پێشمەرگە.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى ئامانج ڕه‌حیم ڕایگه‌یاندووه تەرخانکردنی ٣٧ ملیار دیناری مانگانە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر نەفەقاتی فیعلی وەزارەتی بەرگرییە نەک تەرخانکراوی ناو خشتەی نەفەقاتی سیادی واتە ئەو بڕە زامن نییە.
له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ھەرێمی کوردستان رێژەی (١٢.١٢%)ی موچەی ھەر حەشدێکی شەعبی و تەنانەت سەربازێکی وەزارەتی بەرگری عیراقیش بدات لەگەڵ تەجھیزو راھێنان و پڕچەککردنیان، چونکە بەشە بودجەی ھەرێم دوای داشکاندنی نەفەقاتی سیادی و حاکیمە دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.