گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایهیاند" ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە شارۆچکەی کەسنەزان بەهۆی شەڕو دەمەقاڵێ کەسێک کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 9-11-2018، لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە شارۆچکەی کەسنەزانی سهربه پارێزگاى هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێیهوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشى" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوانەی شەڕیانکردووە خزم و ناسیاوی یەکترن و لە هۆڵێکی بۆنەکانی کەسنەزان شەڕەکەیان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.