به‌رپرسێكى پۆلیسى هاتووچۆ ئاشكراى دەکات كه گۆڕین و ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شوفێرى ته‌نیا له ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به پۆلیسى هاتووچۆ ئەنجام دەدرێت، به‌ده‌ر لەوە هەر کۆمپانیا و دەزگایەک ئەنجامی بدا ساخته‌یە و پێویسته هاووڵاتیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن.
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "زانیاریمان پێگه‌یشتووه كه كۆمپانیایه‌ك له ڕێگه‌ى تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ریكلام بۆ خۆى ده‌كات كه مۆڵه‌تی ئاسایی شوفێر به بڕه پاره‌یه‌ك ده‌كاته مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی".
گوتیشى: "ئێمه دژى ئه‌و كاره ده‌وه‌ستینه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و كۆمپانیایه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به پۆلیسى هاتوچۆوه نییه و كاره‌كه‌ى ساخته‌كاری و فێڵكردنه".
ناوبراو ڕونیشیكرده‌وه كه شوفێران و هاووڵاتیان ته‌نیا ده‌تواننن له ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆوه كارى ده‌رهێنان و نوێ كردنه‌وه و گۆڕینى مۆڵه‌تى شوفێرى بكه‌ن.
ڕاشیگەیاند: "داوا لە هاووڵاتیان لێده‌كه‌ین كه خۆیان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه و هه‌موو كۆمپانیا و شوێنێكى دیكه‌ى گوماناوى بپارێزن و هه‌ولێش ده‌ده‌ین شوێن و بكه‌رانى ئه‌و كاره ئاشكرا بكه‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.