له‌كاتێكدا باوكێك خه‌ریكی پاك كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌بێت كه‌تازه كڕیبووی ،له‌لاكه‌ی تر منداڵه حه‌وت ساڵیه‌كه‌ی بزمارێكی به‌ده‌سته‌وه بوو خه‌ریك بوو شوختی له‌سه‌یاركه ده‌دا ،كاتێك باوكی ئه‌و دیمه‌نه‌ی بینی چاوی تاریك بوو چه‌كوشێك له‌م ناوه بوو ،هه‌ڵی گرت ده‌ستی منداڵه‌كه‌ی گرت و دایه به‌ر چه‌كوشان بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌خۆی بێت چی ده‌كات ،پاشان باوكه‌كه دره‌نگ بیری كرده‌وه كه‌هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه به‌په‌له مناڵه‌كه‌ی هاوێشته ناوسه‌یاره وگه‌یاندیه نه‌خۆشخانه .
له نه‌خۆشخانه به‌په‌له نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌نجام دا، دكتوره‌كان بڕیاریان دا هه‌موو په‌نجه‌كانی ببڕنه‌وه ،دوای ئه‌وه‌ی منداڵكه به‌هۆش خۆی هاته‌وه زانی په‌نجه‌كانی نه‌ماوه ڕووی له‌باوكی كرد ووتی باوكه كه‌ی په‌نجه‌كانم دێنه‌وه.
باوكه‌كه زۆر په‌شیمان بویه‌وه نه‌یتوانی هیچ بڵێت به‌قوڕگی پڕ به‌گریانه‌وه ڕایكرده ده‌ره‌وه به‌ره‌وه لای سه‌یاره‌كه چوو ،هه‌رچی كه‌وته به‌رده‌ستی به‌سه‌یاره‌كه‌ی دادا ،پاشان له‌گۆشه‌یه‌ك لێ دانیشت سه‌یری شۆێنی شوخته‌كه‌ی كرد ،بینی نوسراوه باوكه گیان من تۆم زۆر خۆش ده‌وێت.
هه‌ندێك شت هه‌یه ده‌بێ به‌چاوی عه‌قل سه‌یر بكرێت ،هه‌ندێك شتیش هه‌یه ده‌بێت به‌چاوی دڵ و عه‌قڵ سه‌یری بكرێت،بۆیه نابێ هه‌رگیز ڕێگه بده‌ی توڕه‌بوون وهه‌ڵچوونت زاڵ بێت به‌سه‌رت چونكه ئاكامی زۆر خڕاپی لێده‌كه‌وێته‌وه ژیانت لێ ده‌كات به‌دۆزه‌خ تاماوی ده‌بێت په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگه‌زیت.
له‌وانه یه له‌كاتی توڕه‌بوونت جوانترین شتی ژیانت له‌ده‌ست بده‌یت بۆیه هه‌وڵ بده هه‌مووكات دان به‌خۆتدا بگریت ،ئه‌گه‌رنا زۆر شت له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه‌هه‌رگیز ناتوانن قه‌ره‌بوی بكه‌نه‌وه ،ئه‌وكاته‌ش په‌شیمانی دادتان نادات .
ئا/ ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.