شه‌وی رابردوو له گوندی حه‌فته‌غاری سەر بە شارۆچکەی داقووق پێشمه‌رگه‌یه‌ك له لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و شه‌هیدبوو .
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له گوندی حه‌فته‌غاری سەر بە شارۆچکەی داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکووک پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی (شێرکۆ محەممەد) له لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و شه‌هیدبوو.
پێشمه‌رگه‌كه دوای دەستڕێژی گوللـە له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستدا .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند: بكوژه‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌ستگیركرا و هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی بكوژه‌كه هاورێى شێركۆ بووه به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.