لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانیبێژ كورد " هەڵوێست " بەشداری فلیمێک دەکات کە سینهماكاری كورد " شوان عەتوف " دەرهێنەرەکەیەتی و " نزار سەلامی" ش رۆڵی سهرهكی له فیلمهكه دهبینێت .
لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کوردستان 24، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، هەڵوێست رایگەیاند، کارەکتەرێکی لە فیلمی "پەیکەری دڵ" پێدراوە کە لە کەسایەتی خۆی نزیکە و فیلمەکەش رۆمانسی و کۆمەڵایەتییە.
وتیشی پێنج تا شەش گۆرانی بڵاونەکراوەی مامۆستا زیاد ئەسعەد لەو فیلمەدا بە دەنگی من پێشکەش دەکرێت ، جیا لەم گۆرانیبێژە، چەند کەسایەتییەکی دیکە لەم فیلمەدا بەشدارن کە تاکو ئێستا لە هیچ فیلمێکی دیکەی کوردیدا بەشداریان نەکردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.