ئهمرۆ پێنج شهممه 8/11/2018 ساڵیادی كۆچی دوایی هونهرمهندی گهوره مامۆستا " شهماڵ سائیب " ه ، بۆیە وەك ڕێز و وەفایەكی بچووك بە پێویستی دەزانین لە ساڵیادی كۆچی دواییدا چەند وشەیەك دەربارە ی ئهو هونهرمهنده بنووسین كە لە ئاست گەورەیی ئەودا بێت .
32 ساڵ لەمەوبەر ڕۆژێكی ناخۆش بوو لە مێژووی هونەر و موزیكی كوردیدا ، چونكە لەو چركە ساتەدا دڵی هونەرمەندی دەنگخۆش (شەماڵ سائیب) لە لێدان كەوت كه به هۆیهوه درزێكی گهوره كهوته نێو هونهری كوردی ، شەماڵ سائیب خاوەنی چەندین گۆرانی بە جۆش و خرۆش بوو وەك ئەرێ لەیلێ، شوانە هەی شوانە، هاتی بۆ هاتی، هەی بەردە بەردە و ژمارهیهك گۆرانی به پێزی دیكه كه بهردهوام له گوێچكهی ههمووماندا دهزرینگێنهوه .
شەماڵ سائیب ناوی تەواوی شەماڵ جەلال ئەحمەدە و لە 12 ی كانونی یەكەمی ساڵی 1930 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و بەهۆی حەز و ئارەزووی زۆری بۆ دنیای هونەر و گۆرانی گوتن لە ساڵی 1947 بەشی موسیقای پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدای تەواو كرد، دواتر لە ساڵی 1955 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە كۆلیژی ئادابی زانكۆی بەغدا بەدەستهێنا .
ههر له ساڵی 1955 لەگەڵ هەریەك لە هونەرمەندانی دیكەی وەك " قادر دیلان ، ولیەم یوحەننا ، بەهجەت ڕەشید ، حاتەم سەعید ، نەجات عەبدە و هادی عەنبەر" و چەند هونەرمەندێكی دیكە تیپی موسیقای (مەولەوی) دابمەزرێنێ كە ئەوسا تیپێكی پڕ بەرهەم بوو، پاشان ساڵی 1968 بۆ درێژەدان بە خوێندن چوە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و توانی بڕوانامەی ماستەر لە بەشی مێژوو بەدەست بێنێ، دواتر بەهۆی زیرەكی و لێهاتوویی خۆیەوە بڕوانامەی دكتۆراشی بەدەستهێنا و بووە مامۆستا زانكۆ .
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی 8 ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1986 بەهۆی نەخۆشیی دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت و بۆ دوا جار چاوە پڕ لە خۆزگەكەی لێك نا و ماڵئاوایی لێكردین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.