Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:32

وەزیری تەندروستی: لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بەدەرمان، هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە

هەركەسێك وازبهێنێت لەشوێنی ئه‌و كه‌سێكی دیكه‌ داده‌مه‌زرێت
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بەگوێرەی‌ پێویستی میلاكی بەردەستمان كارمەند دادەمەزرێنین و هەركەسێك وازبهێنێت لەشوێنی كەسی دیكە دادەمەزرێنین.

ئەمرۆ پێنج شەممە د.ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەڕێوەچوونی سیمینارێك، ڕایگەیاند دوای دەركردنی چەند بڕیارێك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بەدەرمان، هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوەو لەئێستاشدا لە قۆناغی كۆتایی دروستكردنی دامەزراوەی نیشتیمانی دەرمانداین.

سەبارەت بە پرۆسەی دامەزراندن لە وەزارەتی تەندروستیدا، د.ڕێكەوت رایگەیاند: بەگوێرەی‌ پێویستی و میلاكی بەردەستمان خوازیاران دادەمەزرێنین و بەردەوامیش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا لەهەوڵداین و بەدابینكردنی میلاكیش بۆمان كەسانی دیكە دادەمەزرێنین.

وه‌زیری ته‌ندروستی گوتشی: لە ئێستادا بەرنامەی لەجیاتی دانانمان بەردەوامەو هەركەسێكیش وازبهێنێت كەسی دیكە لەشوێنەكەی‌ دادەنێین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.