Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:35

فیلمه‌که‌ی " وه‌حید کفری " له‌ لیبیا خه‌ڵاتکرا

له‌ نێو 96 فیلمدا به‌ یه‌كه‌م ده‌رچوو
کوردستان TV
100%

فیلمی (باشترین خەڵات) كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كورد " وه‌حید كفری " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ، له‌ وڵاتی لیبیا له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ك باشترین فیلم ده‌ستنیشان ده‌كرێت و خه‌ڵاتی فێستیڤاله‌كه‌ به‌ ده‌ستده‌هێنێت .

دوای بەشداربوون لە فیستیڤاڵی سینەمایی (موژدە)، کە لە وڵاتی لیبیا بەڕێوەچوو، ٩٦ فیلم تێیدا بەشداربوون و ٤٠ وڵاتی جیھانیشی لە کێبڕکێ دابوون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە و، فیلمی دەرھێنەری کورد (وەحید کفری)، کە لەژێر ناوی (باشترین خەڵات)ـە، وەک باشترین فیلم دەستنیشان کرا و پلەی یەکەمی بەدەستھێنا و خەڵاتی فیستیڤاڵەکەی پێبەخشرا.

(وەحید کفری) لەم بارەیەوە ئاشكرایده‌كات ، جێگەی دڵخۆشیە، کە جارێکی تر فیلمەکەم لە پێشبڕکێیەکی لەم شێوەیەدا توانی ببێتە خاوەنی خەڵات، کە لە نێو ٤٠ وڵاتی جیاواز لە پێشبڕکێ دابوو، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ماندوبوونی ستافی فیلمەکە و شەونخوونی ھونەرمەندە ھاوکارەکانم .

 وه‌حید وتیشی ، ئەو خەڵاتە پێشکەش بە تەواوی گەلەکەم دەکەم، کە دەستکەوتەکان، تەنیا بە موڵکی خۆم نازانم، بەڵکو سەرکەوتنێکی دیکەی ھونەری کوردییە.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.