به سه‌دان هاووڵاتی له پارێزگای به‌سره له دژی دواكه‌وتنی حكوومه‌ت له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی رژانه سه‌ر شه‌قام و رێگه‌ی سه‌ره‌كییان داخست.
لە بەسرە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و هاووڵاتیانی شارەکە داوای جێبەجێکردنی ئەو به‌ڵێنانه دەکەن کە حکومەت داویەتی و وەک دەربڕینی نارەزایەتیش شەقامی سەرەکی شارەکەیان داخست.
راگه‌یه‌ندنه‌كانی عێراق بڵاویانکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە؛ بەشێک لە هاوڵاتیانی بەسرە هاتوونەتە سەر شەقامەکان و داواینکردوە ئەو بەڵێنانەی کە لەلایەن حکومەتەوە پێیاندراوە جێبەجێبکرێن.
سەرچاوکان ئاماژە بەوە دەکەن خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان ناحیه‌ی هاریسه و پارێزگای به‌سره له ناوچه‌ی گه‌رمه داخستووه و داوایان له حكوومه‌ت كردوە، به‌زووترین كات ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكات، كه تایبه‌تن به باشكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ سنووری ئه‌و پارێزگایه.
به‌ر له چه‌ند مانگێكیش، خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری له پارێزگای به‌سره و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی له دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و پیسبوونی ئاو و ژینگه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو و كاره‌با سازكران و، ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی گۆڕا و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و خۆپیشانده‌ران ده‌یان كه‌س كوژران و به سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكوومی و باره‌گای حزبی و میلیشیا چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.