وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی (441) قوتابی كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان نیشاندا.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونکردنەوەى زیاترى لەوبارەیەوە دا‌و ڕایگەیاند: ماوەى چوار ساڵە وەزارەتەکەمان کارئاسانى تەواوى کردوە بۆ وەرگرتنى قوتابیانی ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو قوتابیانه‌ی لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گوتیشى: دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه له به‌شی خوێندنی كوردی له ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، له رێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوان داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان كرا، له ئه‌نجامدا " بۆ ئەمساڵیش وەزارەتەکەمان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى (441) خوێندکارى شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان" لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى قوتابیانی هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2018-2019).
لە کۆتایشدا، هاتووه داواى لە قوتابیان کرد لە زووترین کاتدا سەردانى نوسینگەى کەرکوکى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ دەستکردن بۆ ڕایكردنی مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆکانیان.
بۆ بینینی لیستی ناوی وه‌رگیراوان كلیك لێـــــره بكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.