Erbil 8°C شەممە 08 شوبات 18:44

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی ده‌ستگیرکرد کە بڕی 20 دەفتەر دۆلاری دزیوە

لە ساڵی 2014وە بە بەردەوامی پارەی لە کارگەکە بردووە
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بڕی 200 ھەزار دۆلاری لە کارگەیەک دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن کارگەیەکی دروستکردنی بۆریی پلاستیکی بەھۆی دزینی پارەی کارگەکەوە، ھێزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لەکاتی لێدانەوەی کامێرای چاودێریی کارگەکەدا دەرکەوت کە کارمەندێکی کارگەکە بەو تاوانە ھەستاوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دانپێدانانەکانیدا تۆمەتبارەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2014وە بە بەردەوامی پارەی لە کارگەکە بردووە کە بە کۆی گشتی دەکاتە 200 ھەزار دۆلار واتا (20 دەفتەر دۆلار).

تاوانبار دانی به‌ تاوانه‌كه‌ ناوه‌ كه‌ هه‌ر كاتێ چووه‌ دزی بكات له‌ ده‌فته‌ر دۆلار 5 هه‌تا 6 وه‌ره‌قه‌ی لێده‌رهێناوه‌ دزیویه‌تی.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.