لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ژماره‌یه‌ك کەس بە ڤیزای ساختە دەستگیرکران، کە نۆیان کوردن و شەشیان خەڵکی گینیا بوون، كورده‌كانی ویستویانه سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكه‌ن.
ڕزگار ئەفەندی بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو پۆلیسی فڕۆکەخانەکە 9 کەسیان دەستگیرکردووە کە ڤیزای ساختەى ئەڵمانیایان لە پاسپۆرتەکانیان داوە و سەرجەمیان کورد بوون.
ڕزگار ئەفەندی ڕاشیگەیاند، شەش هاووڵاتی غانایی لە فڕۆکەخانەى هەولێر دەستگیرکراون کە ڤیزای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیان ساختە کردووە و ویستوویانە بێنە ناو هەرێمەوە.
لێپرسراوی بنکەی نیشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر روونیکردەوە ، هاوکات هەر شەوی ڕابردوو دوو هاووڵاتی عێراقی بە ئیقامەى ساختەى ئیتاڵییەوە گیراون.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، دوو هاوڵاتی سورییش بە پاسپۆرتی ساختەى فەڕەنسییەوە دەستگیرکراون کە ویستوویانە بێنە هەرێم و لێرەوە بەرەو فەڕەنسا بڕۆن و سەرجەم ئەو کارە ساختانە لەلایەن پشکنین و وردبینییەکانى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە ئاشکراکراون.
هه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ی دووپات كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڤیزای ساخته و یان پاسپۆرتی ساخته له فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر تێناپه‌رێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانمان زۆر شاره‌زاییه‌كی باشین هه‌یه، جا كه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وت ئه‌م شتانه ساخته بكات له‌سه‌ر ئێمه تێناپه‌رێت و ده‌ستگیری ده‌كه‌ین .
بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی فڕۆکەخانە گوتشی: سەرجەم دەستگیرکراوەکان رادەستی دادگا کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.