راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن كرد.
ئەمڕۆ 8/11/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە هندریك ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوەری كرد.
لەو دیداره دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازیی و ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق تاوتوێكرا.
له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان كرده‌وه، كه بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی گرووپی تیرۆریستی.
له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له بایه‌خی چاره‌سه‌ركردنێكی بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان له ناوچه رزگاربووه‌كان كرده‌وه به‌و پێیه‌ی ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی رێكخستنه‌وه و تێكهڵاوكردنهوهی لیواكانی پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌ی له حكوومه‌تی نوێی عێراق پێشبینی ده‌كرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.