شاری مێرسین خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی مزرەمەنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده ده‌كات كه 17 و 18ی ئەم مانگە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پارێزگاری مێرسین، عه‌لی ئیحسان سو له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی فێستیڤاڵه‌كه‌دا له میوانخانه‌یه‌ك رایگه‌یاند، فێستیڤاڵی مزرەمەنی زۆر گرنگه بۆ شاره‌كه.
عه‌لی ئیحسان سو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه فێستیڤاڵه‌كه گرنگه بۆ ناساندنی شاره‌كه و گوتی: "به هۆی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه مزرەمەنی و به‌هاكان و كولتووره‌كه‌مان به‌میوانه‌كان ده‌ناسێنین".
هاوکات سه‌رۆك شاره‌وانیی مێرسین، بورهانه‌ددین كۆجاماز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه فێستیڤاڵه‌كه‌ی ئه‌مساڵ فێستیڤاڵێكی ره‌نگین ده‌بێت و گوتی: "له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، 30 وێنه له مزرەمەنی دروست ده‌كرێت كه له شێر، فیل، زه‌رافه، ئۆتۆمبێل، ماتۆرسكیل و گیتار و وێنه‌ی دیكه پێكدێن".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شداریی ناوخۆی و ده‌ره‌كی زۆر بێت و گرووپی نمایشی زیاتر له 30 وڵات به‌رشدارده‌بن.
سه‌رچاوه - AA
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.