Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:37

به‌ وێنه‌.. له‌ ڕووداوێکی دڵته‌زێنی هاتووچۆدا 2 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 2 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون

له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ركی هه‌ولێر - گوێڕ
کوردستان TV
#7
100%

 گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمیر 8ی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر گوێر، له‌ نزیك مه‌فره‌قی گوندی ته‌رجان رَووداوێكی پێكدادان له‌نێوان ئۆپڵ ڤیكترایه‌كی تایبه‌ت وجێبێكی تایبه‌ت ڕوویدا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ 2 كه‌س كه‌ شۆفێر و سه‌رنیشنی ڤیكتراكه‌ بوون گیانیان له‌ده‌ستدا  و 2 كه‌سی تریش زامداربوون، كه‌ یه‌كێكیان شۆفێری جێبه‌كه‌ و ئه‌وه‌ی تریش سه‌رنشینی ڤیكتراكه‌ بوو.

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر  هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ سه‌رپێچی شۆفێری ڤیتراكه‌ و ڕایگه‌یاند: هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ هاتنه‌ ناو شه‌قامی سه‌ره‌كی بوو له‌لایه‌ن شۆفێری ئۆپل ڤیكترایه‌كه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێته‌وه‌ له‌ نه‌بوونی ئۆتۆمبیل له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی.

\\\\\\و

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.