ئاژانسی چینی نوێ ( شینخوا) گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه پرۆسه‌ی چۆنیه‌تی بارمته‌یه‌ك له ناو بانكێك له‌لایان هێزێكی تایبه‌تی چینی ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌فته‌ی رابردوو له شاری لۆهه له هه‌رێمی خنان وڵاتی چین تاوانبارێك هه‌وڵیدا له‌ناو بانكێك دزی بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (19) ساڵی له‌لای خۆی به بارمته ده‌سته‌به‌سه‌ركرد.
هێزێكی تایبه‌تی چین له پلانێكی تۆكمه‌دا توانیان ئافرته‌كه رزگار بكه‌ن پلانه‌كه بریتی بوو له رزگار كردنی ئافره‌ته‌كه له‌بری ئه‌و یه‌كێك له ئه‌ندامانی هێزه تایبه‌تیه‌كه به بارمته بگرێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌و كه‌سه به ده‌ست و پێ به‌ستراو خۆی ده‌گه‌ینێته لای تاوانباره‌كه بێگۆمان هه‌ردوو ده‌ست و پێیه‌كه‌ی به‌فێڵ به‌ستۆته‌وه بۆیه‌له‌و كاته‌ی ده‌چێته لای تاوانباره‌كه په‌لاماری تاوانباره‌كه ده‌كات ئافره‌ته‌كه رزگار ده‌كات بێئه‌وه‌ی هیچ زیانی گیانی و مادی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه / سپۆتینگ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.