بی بی سی له راپۆرتێكدا كه به ناوی (شازده‌ی جێ‌نشین له‌ژێر چاودێری وردبین دایه) بڵاوكردووه‌ته‌وه باس له زنجیره‌یه‌ك كرده‌ی رفاندن و ھێرش كراوه كه كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سعوودیه له‌و وڵاته و وڵاتانی ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه كه‌سایه‌تییه‌كی ئۆپۆزسیۆن له میانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا به‌ر له ساڵێك له كوژرانی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وا ئاشكراوه، تیمێكی سعوودی كه له ٥٠ كه‌س پێكھاتووه له ھاوینی ئه‌مساڵدا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی له‌ناوبردنی كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه پێكھێنراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی بی بی سی له سه‌رچاوه‌یه‌ك له سعوودیه كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه و كه‌سێكی نزیكی له‌و تیمه‌دایه گواستووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه كه كوژرانی جه‌مال خاشقجی له كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا، یه‌كه‌م رووداو نه‌بووه كه روویدابێت، ھه‌روه‌ھا فه‌رمانی كوژرانی خاشقجی له‌سه‌ر ئاستی باڵای له ده‌سه‌ڵاتی سعوودیه درابوو.
ھه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و تیمه سعوودییه پێكبھێنرێت، كرده‌ی رفاندنی شازده و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له لایه‌ن گرووپێكی به‌كرێگیراوی بیانی ئه‌نجام ده‌درا.
بی بی سی له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تیمه سعوودییه‌كه ناوی لێنراوه "پڵنگ" كه له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌دا، بكوژرانی جه‌مال خاشقجی ھه‌ن.
هاوكات كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه بۆ بی بی سی گوتوویانه "به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك زانیاری و بانگه‌شه‌كانی نێو راپۆرته‌كه، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و دوورن له راستی.
سه‌باره‌ت به پرسی كوژرانی جه‌مال خاشقجی كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه رایانگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقجی گشتگیر و شه‌فاف ده‌بن، ھه‌روه‌ھا به‌رپرسانی سعوودیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاشكراكردنی راستییه‌كانی ئه‌و پرسه.
كاربه‌ده‌ستانی سعوودیه ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی شازده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود به ئامانجی رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ھه‌واڵگری گشتی پێكھێنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.