له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،لەپێشدا نیگەرانی خۆمان بەهۆی ئەو قوڕو چڵپاوەی گۆڕەپانی تەنیش بەڕێوەبەرایەتیمان کە هاوڵاتیان تیایدا ئوتومبیلەکانیان ڕادەگرن و لێیەوە دێنە ناو بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگەیەنین و داوای لێبوردن لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین بەوهۆیەوە ناڕەحەت بوون.
ڕاشیده‌گه‌ێه‌نن بۆ ڕای گشتیشی ڕووندەکەینەوە ئەو گۆڕەپانە موڵکی بەڕێوەبەرایەتیمان نیە بەڵکو زەوی شارەوانیەو لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە دراوە بە وەبەرهێنێک دەیکات بە گەراج و چەند یەکەیەکی خزمەتگوزاری بەپێی ئەو دەرخستەیەی ڕەزامەندی لەسەر دراوە. پرۆژەکە مانگێکە کارکردن تیایدا بەردەوامە و تەنها ئەم بارانە کارەکانی ڕاگرتوە .قسەشمان لەگەڵ بەڵێندەرەکە کردوە پەلە لە تەواو کردنی کارەکانی بکات و دوای وەستانی بارانەکەش چارەسەرێکی کاتی بۆدۆخەکە بکات پێش ئەوەی بارانێکی تر ببارێت
![1](/sites/default/files/inline-images/1111_0.jpg)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.