Erbil 7°C شەممە 08 شوبات 16:19

 به‌ وێنه‌.. 100 کادیری یه‌کێتی هاتنه‌ ناو ڕیزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ڕایگه‌یاند لێره‌وه‌ ئێمه‌ درێژه‌ به‌خه‌بات و كاركردن ده‌ده‌ین له‌ناو ڕیزه‌كانی پارتی
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و كرمانج عه‌بدوڵا به‌رپرسی لقی 23ی مه‌خمور پێشوازی كرا له‌ 100 كادیر و ئه‌ندامی سه‌ر به‌ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كرد.

له‌ سنووری كه‌ندێناوه‌ و مه‌لا قه‌ره‌ 100 كادیر و ئه‌ندامی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌یوه‌ندیان به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كرد و له‌ لایه‌ن كاكه‌مین نه‌جار به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ پێشوازیان لێكرا و  بۆ ئه‌و بڕیاره‌یان ستایش كران.

لای خۆشیانه‌وه‌ "فارس حسێن ئاغای دێبه‌گه‌" كه‌ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌، به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و 100 كادیر و ئه‌ندامه‌ی كه‌له‌ سنووره‌كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كرد، سوپاسی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرد به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ هاتنیان بۆ ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕایگه‌یاند: لێره‌وه‌ ئێمه‌ درێژه‌ به‌خه‌بات و كاركردن ده‌ده‌ین له‌ناو ڕیزه‌كانی پارتی.

wcgn6

كارزان كاكل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.