دوای ڕووداوه‌كه‌ى چه‌ند شه‌وی رابردوو گه‌ڕه‌كی واستى كه‌ركوك كه‌ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش رووبه‌رووی هێزه عێراقیه‌كان بوونه‌وه و له‌ئێستاشدا له‌چه‌ند ناوچه و گه‌ڕه‌كێكى شاری كه‌ركوك داعش شانه‌ى نووستوی هه‌یه و به‌شه‌وان له‌به‌رامبه‌ر حه‌شد و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقی چالاكی له‌به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامده‌دا
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند لەبەرە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 8 ى 11 ى 2018 ، گەڕان وپشکنین لەگەڕەکی (حەی واستی) شاری کەرکوکـ لەلایەن هێزە ئەمنێەکانی کەرکوکـ وهێزی دژە تیرۆری عێڕاق دەستی پێکردووە به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان و ده‌ستگیر كردنى شانه نووستوه‌كانى داعش له‌ناوچه‌كه
ڕاشیگه‌یاند تائێستا گه‌ڕان و پشكنینه‌كه به‌رده‌وامه و تا ئێستا له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیر كردنى چه‌كدارانى داعش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه نه‌یان توانیوه باری ئاسایش بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه و چه‌كداران ده‌ستگیر بكه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.