هاڕون الڕشید ڕۆژێك داوا له‌ماموستایه‌كی به‌ڕیز ده‌كات كه مه‌ئمونی كوڕی فیری ڕه‌وشت زانست بكات.
ماموستاكه‌ش مه‌منون ده‌بات له‌ژوریك زیندانی ده‌كات تا ئێواره هیچی ناداتێ نه‌خواردن نه‌خواردنه‌وه.
ئێواره‌كه‌ی مه‌ئمون به‌گریانه‌وه هاته لای باوكی و شكاتی له‌ماموستاكه كرد هاڕون الرشید زۆر توڕه ده‌بێت به‌دوای ماموستاكه ده‌نیریت وماموستا ئاماده‌ده‌بێت.
به‌توڕه‌یه‌وه له‌مامۆستا ده‌پرسێت ئه‌وه بۆچی وات له‌مه‌ئمون كردوه؟
ماموستا له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت تاوه‌كو ئه‌وه‌ی پیویسته فیری بێت ،
هاڕون ده‌ڵێ چۆن؟ فێری چی بیت تا ئیواره برسیت كردوه‌و زیندانیت كردوه؟
ماموستا ده‌ڵێت ڕاسته وانه‌یه‌كی قورس بوو هیوادارم ده‌رسی لێ وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاتیك بوو به به‌رپرس وكه‌سێك باسی هه‌ژاری و برسیه‌تی خۆی كرد لێ ی تیبگات برسیه‌تی وهه‌ژاری یانی چی ؟یان كاتیك كه‌سێكی بێ تاوان زیندانی ده‌كرێت هه‌ست به ئازاره‌كانیان بكات ،چونكه ئه‌و ئیستا تیگه‌یشت كه‌چه‌نده ناخۆشه كه‌كه‌سیك بێ تاوان زیندانی بكریت.
ئا/ ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.