Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 15:43

کار بۆ هەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ده‌کرێت

له‌ دوای خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، خاڵی گومركی دانراون
کوردستان TV
#7
100%

حكوومه‌تى فیدڕاڵی عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ هەڵگرتنی خاڵە گومركییەكانی نێوان هه‌ولێر - كه‌ركووك و سلێمانی كه‌ركووك ده‌كرێت، به‌ هۆى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵی رابردوو، رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك داخرا و له‌ پردێ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رووبه‌ڕووى په‌لامارى میلیشیاكانى حه‌شد و سوپاى عێراق بوونه‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/11/2018 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه‌ له‌ نێوان نوێنه‌رانی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵی عێراق، سه‌باره‌ت به‌تاوتوێكردن و لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومركیانه‌ى كه‌ له‌ نێوان كه‌ركووك و شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دانراون و له‌م ماوه‌یه‌دا لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ و كۆكین كه‌ به‌پێی یاسا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

به‌ هۆى رووداوه‌كانى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵی رابردوو، رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك داخرا و له‌ پردێ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رووبه‌ڕووى په‌لامارى میلیشیاكانى حه‌شد و سوپاى عێراق بوونه‌وه‌ .

دواتر حكوومه‌تی عێراق به‌ مه‌رج ئه‌م رێگای كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ دانانی گومرك بوو هه‌ر كه‌لوپه‌لێك هاورده‌ی كه‌ركووك و شاره‌كانی خواری عێراق بكرێت باج بخرێته‌ سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كان، ئه‌مه‌ش بووه‌ بارگرانی بۆ سه‌ر كاسبكارن و هاووڵاتیانی كه‌ركووك و نارزایی زۆر لێكه‌وته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.