ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك مەسعوود بارزانی پرسەنامەیەكی بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوور مریەمی قازی بڵاوكردەوە.
پرسەنامەكە بۆ خانەوادەی قازی نووسراوە و تیایدا هاتووە "ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، خاتوو مریەمی قازی خەمباری كردم".
سەرۆك بارزانی نووسیویەتی "لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان و ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەھاباد و خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد و مامۆستا و قوتابیانی بەشی كوردی لە زانكۆی كوردستان - سنە دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم".
ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەكەیە:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی قازی
ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، خاتوو مریەمی قازی، خەمباری كردم.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان و ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەھاباد و خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد و مامۆستا و قوتابیانی بەشی كوردی لە زانكۆی كوردستان - سنە، دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ڕوحی مریەم خانم بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
٧ی١١ی٢٠١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.