Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:13

ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی: ھەفتەی داھاتوو پارتى سەردانى لایەنە سیاسییەکان دەکات

سەرەتاش سەردانی یەکێتی دەکات
کوردستان TV
100%

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دایانناوە، لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە سەردانەکانیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان دەکەن.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی بە باسنیوزی ڕاگەیاند" بەپێی ئەو بەنامەیەی ھەمانە، ئەگەر ھیچ شتێکی ناسروشتی ڕوو نەدات، ئەوا لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە سەردانەکانمان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان دەکەین و سەرەتاش سەردانی یەکێتی دەکەین و لەگەڵیان کۆ دەبینەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد" ئێستا چاوەڕوانی سەرۆک بارزانین بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی ئەنجام بدرێت، تا بە فەرمی کاندید بۆ سەرۆکی حکوومەت دیاری بکەین".

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای دیاریکردنی کەسێک بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسە بۆ گفتوگۆ دەست بە سەردانی لایەنەکان دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.