Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:17

له‌ هه‌ولێر کۆنفرانسى بەرەو جینۆساید ناساندنى زانستى گۆڕە بەکۆمەڵەکان سازکرا

چوارەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى زانکۆى هەولێرى پزیشکى بەڕێوەچوو
کوردستان TV
100%

چوارەمین کۆنفرانسى زانستیى نێودەوڵەتى زانکۆى هەولێرى پزیشکى، لەژێر ناوى (بەرەو جینۆساید ناساندنى زانستى گۆڕە بەکۆمەڵەکان)، بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7\11\2018، چوارەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى زانکۆى هەولێرى پزیشکى لەژێر ناوى (بەرەو جینۆساید ناساندنى زانستى گۆڕە بەکۆمەڵەکان)، بە بەشداری وەزیری خوێندنی باڵا و چەندین لێپرسراوی حکوومی و شارەزایان و پسپۆڕان بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکدا د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاند، کە لاى هەمووان شاراوە نییە جینۆساید و ناساندنى جینۆساید یەکێکە لەتەوەرە هەرە گرنگەکان و یەکێکیشە لە کێشە هەرە گەورەکانى میللەتەکەمان، بابەتى جینۆساید کێشەیەک نیە بەبێ هۆکار دروست ببێ، بەڵکو هەمووان دەزانین ئەم کێشەیە لەبنەڕەتدا پەیوەستە بە خەباتى بێوچانى میللەتەکەمان.

وەزیرى خوێندنى باڵا، ئەوەشی خستە روو، کە لەگەڵ ئەوەى تائێستا تووشى دەیان کارەساتى جینۆساید و گەورە بووینە، بەڵام تاکو ئێستا نەیانتوانیوە وەکو پێویست لەڕووەکانى کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانستی هەمەلایەنەوە دیراسەى ئەم بابەتە گرنگە بکەن.

گوتیشی" ئەم کارەساتانە بەشێکن لە ناسنامەى نەتەوەییمان، پێم وایە لەزانکۆکان و سەرجەم قۆناخەکانى خوێندن ئەم کێشەو بابەتە گەورەیە وەکو خۆى باس نەکراوەو بەشێک نییە لە تێگەیشتنى کۆمەڵگەى کوردى، تەنانەت لەڕووى سیاسى و کایەکانى دیکەشەوە بە هەمان شێوە نەتوانراوە ئەم کارەساتانە وەک خۆى بناسرێن“.

لە نوێترین ڕاپۆرتى نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە لەعیراقدا لەماوەى حوکمى داعش 202 گۆڕى بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، کە مەزەندە دەکرێت لە نێوان 6 بۆ 12 هەزار قوربانى تێدا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.