نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند: چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به چیمه‌نتۆ و شیش هاوكاریی دووكانداره‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و هه‌موو بڕیاره‌كانی حكوومه‌تیش بۆ خزمه‌تی كاسبكارانه و ده‌مانه‌وێت به زوویی بگڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/11/2018 نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ری نێچیرڤان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر و كاری لیژنه‌كانی حكوومه‌ت، سه‌ردانی كاسبكارانی بازاڕه‌كه‌یان كرد تا به خێرایی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكرێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بازاڕه‌كه دابین بكرێت، كه له ئێستادا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له نێو بازاری له‌نگه پارێزگاری هه‌ولێر گووتی: ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تی كاسبكاره‌كان ده‌یكه‌ین و شه‌و و رۆژ لیژنه‌كان لێره‌ن و چاودێری كاره‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌باه‌ت به هاوكاری چه‌ند كۆمپانیایه‌ك، نه‌وزاد هادی گوتی: به سوپاسه‌وه كۆمپانیای كار به چیمه‌نتۆ هاوكاریی كردن وه سێ كۆمپانیا به شیش هاوكاریی دووكانداره‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێریان كرد، بێ به‌رامبه‌ر وه‌كو خه‌مخۆریه‌ك بۆ كاسبكاران.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: هه‌موو ئه‌وانه‌ی دووكانه‌كانیان سووتاوه خاوه‌ن موڵك نیین و به‌شێكیان كرێچین، ئێمه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵكه‌كان كردوومانه‌ته مه‌رج ده‌بێت دوای ته‌واوبوونی دووكانه‌كان كرێچییه‌كان بچنه‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌گه‌رنا گرێبه‌سته‌كه‌ی حكوومه‌تیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له‌گه‌ڵیان.
له‌باره‌ی هاوكاریكردنی زیانمه‌ندانی بازاڕه‌كه‌ش، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ش سه‌ردانی بازاری له‌نگه‌یان كردووه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و بوودجه‌یه‌ی بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان هه‌یه له به‌غدا هاوكارییه‌ك بۆ كاسبكاره‌كان په‌یدا بكه‌ن.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر چەند بڕیار و راسپاردەیەك لەبارەی قەرەبووكردنەوەی خاوەن دوكانەكانی بازاڕی لەنگە ده‌ركراوه، تەواوی تێچووی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی لەنگە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دابیندەكرێت.
وه لەكاتی قەرەبووكردنەوەی پارەدا بۆ زیان لێكەوتووان جیاوازی لەنێوان كرێچی و خاوەن دوكان ناكرێت وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ش لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه كه عاره‌بانه‌یان هه‌بووه .
وه بڕیار دراوه، (250) خاوەن عەرەبانە هەبوون پێش رووداوەكە كاریان كردووە و هەموویان لەشوێنی خۆیان دادەنرێنەوە و ئەگەر بڕیاری قەرەبوو دەرچوو، (مادی) ئەوانیش دەگرێتەوە.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ بریاره‌كه ده‌بێت كرێچی بێته‌وه شوێنی خۆیی و قبوڵیش ناكه‌ین خاون دوكان كرێچیه‌كه‌ی ده‌ربكات، گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هه‌روه‌ها گووتی: بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی رابردوو دووباره نه‌بێته‌وه شوێنه‌كه رێكده‌خرێته‌وه‌و كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌شی كۆنترۆڵ ده‌كرێت و به یه‌ك كێبڵ دابه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نجاڵی درووست نه‌بێت.
رۆژی 25/10/2018، مانگی رابردوو به‌شی زۆری بازاری له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر سوتان، نزیكه‌ی 1500 دووكان ده‌بوون ، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌و فریاگوزاری به‌هۆی بەکارهێنانی هێلیكۆپته‌ر توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.