گه‌شتیارێكی به‌ریتانی ئاشكرای كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست خه‌سووی و خێزانه‌كه‌ی ڕزگاری بێت گه‌شتی كردوه و وا خۆی پیشانداوه توشی زه‌هایمه‌ر بووه.
سلڤاتۆری مانینۆ ی ته‌مه‌ن 52 ساڵ له لایه‌ن پۆلیسی سانت جایلز له ئه‌دنبه‌ره " سكۆتله‌ندا" دۆزرایه‌وه و له دۆخێكی ده‌رونی زۆر خراپ‌دا بوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و كاته‌ی ئه‌م پیاوه دۆزرایه‌وه به جۆرێك خۆی ده‌رخست كه هیچكام له ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی ناناسێته‌وه و مانینۆ له شاری بیزای ئیتاڵی ڕایكردوه بۆ سكۆتله‌ندا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوله‌وه.
مانینۆ پێش ئه‌وه‌ی گه‌شت بكات بۆ سكۆتله‌ندا به وته‌ی خۆی له ئه‌نته‌رنێت گه‌ڕاوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین ڕێگا بۆ خۆ ونكردن و دوای ئه‌وه‌ش ژماره‌ی بانكی خۆی داخستوه و مۆبایله‌كه‌ی جێهێشتوه و دواتر سه‌فه‌ری كردوه.
به‌ڵام دوای دۆزینه‌وه‌ی له لایه‌ن پۆلیس گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئیتاڵیا و پزیشكه‌كان ئاشكرایان كردوه كه مێشكی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و خۆشی دانی به‌وه‌دا ناوه ته‌نها بۆ ڕاكردن له‌ده‌ست خه‌سوی و خێزانه‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه چونكه زۆر بێزار بووه له ده‌ستیان.
سه‌رچاوه /Westg style
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.