سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست ڕه‌وشی سیاسیی عێراق به‌ره‌و باشتر بڕوات و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بتوانێت داواكاری و ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات و لایه‌نی كوردی له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵێكی به‌هێز و كاریگه‌ری هه‌بێت و هاوكار بێت بۆ به‌دیهێنانی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان كرا و جه‌خت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه تاكو دواتر هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بهاوێژرێن و حكوومه‌تێك پێك بێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.