Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:41

لە کەرکووک سەرکردەیەکی داعش ده‌ستگیرکرا

بەشداری لە هێرشەكانی چەكدارانی داعشی كردووە
کوردستان TV
100%

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: له‌ كه‌ركووك هێزه‌كانیان چه‌كدارێكى داعشیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ ده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ رفاندن و كوشتنى ئەفسەرانی خانەنشینی عێراقى.

لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دەستگیركردنی ئەو سەركردەی داعش دوابەدوای دانپێدانانی براكەی هات، كە پێشتر بەرپرسی هێنانی خەڵكی مەدەنی بووە بۆ نێو ریزەكانی داعش.

وتیشی، ئەو سەرکردەیەئ داعش بەرپرس بووە لە لێدانی خەندەق و ساتر، بەو پێیەی خۆی شوفێری حەفارە بووە و بەشدار بووە لە رفاندنی ئەفسەرانی خانەنشینی گوندی تەلخەدیجە و دواتر گولـلەبارانكردنیان.

 گوتشی: پێشتر دەستگیرکراوەکە بەشداری لە هێرشەكانی چەكدارانی داعشی كردووە بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان لە چیای حەمرین، دەشڵێت، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.