به‌هۆی به‌یه‌كداكێشانی دوو ئۆتۆمبیل له جۆره‌كانی ئۆپڵ ڤیكترا و بارهه‌ڵگرێك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رده‌ڕه‌ش – باشیك دوو پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان له به‌رده‌ڕه‌ش پێی ڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رده‌ڕه‌ش – باشیك به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێك و بارهه‌ڵگرێك دوو پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاند: به پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان به‌هۆی تیژلێخوڕینی یه‌كێك له شۆفێره‌كان ئه‌و ڕووداوه دروست بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه خه‌ڵكی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شن و چوون بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌ره‌و ماڵه‌وه به ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.