ته‌م كاتێك دروستده‌بێت كه نا‌و ئۆتۆمبێله‌كه گه‌رمتره له‌ئاوهه‌وای ده‌ره‌وه، چونك ئه‌و هه‌ڵمه‌ی نا‌وسه‌یاره‌كه خه‌ست ده‌بێته‌وه‌و له‌سه‌رجامه‌كان ده‌نیشێت به‌رچاوی شۆفێر ده‌گرێت له‌كاتی شۆفێری كردنیدا به‌مه‌ش سه‌لامه‌ت شۆفێر كه‌متر ده‌كاته‌وه .
ده‌توانیت سود له‌م سێ خاڵه وه‌ربگریت له‌كاتێكدا كه جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ته‌م ده‌كات .
1- هه‌ندێك كه‌س جام ده‌كاته‌وه‌و به‌خێرای ته‌مه‌كه لاده‌بات ، ئه‌مه شتێكی باشه ئه‌گه‌ر باران نه‌بێت‌و منداڵ له‌نێو ئۆتۆمبێل نه‌بێت ، وا باشتره كه منداڵت له‌گه‌ڵدا بوو ئه‌م كاره نه‌كه‌یت .
2- ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر به‌كاردێت گه‌رمی ئۆتۆمبێل ده‌ده‌ن به‌جامه‌كان، هه‌ندێك كه‌سیش ده‌روازه‌ی هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی ده‌كاته‌وه كه‌بێگومان ئه‌وه باشتره بۆلابردنی ته‌مه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا دوكه‌ڵێك یان هه‌وایه‌كی پیس له‌ده‌ره‌وه هه‌بێت دێته نا‌و ئۆتۆمبێله‌وه.
3- گه‌رمیه‌كه بكه‌ره‌وه بۆجامه‌كان ده‌روازه‌ی هه‌وای ده‌ره‌وه دابخه‌و ده‌گمه‌ی AC واته ته‌بریدكه هه‌ڵبكه، چونكه به‌م هه‌نگاوانه هه‌وای نا‌و ئۆتۆمبێله‌كه سارد ده‌كه‌یته‌وه ، به‌مه‌ش ته‌می جامه‌كان نامێنێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.