Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:32

گۆڕێکی دیکه‌ی به‌کۆمه‌ڵ له‌ رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزرایه‌وه‌

له‌ ساڵی ٢٠١٤دا له‌ لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ رفێنرابوون
کوردستان TV
100%

گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ كه‌ رووفاتی 30ی كه‌سی له‌نێودایه‌ له‌ رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزرایه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌قیب كه‌ریم عوبێدی، ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق، رایگه‌یاندووه‌: ھێزێكی سوپا و پۆلیس پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن شاھید حاڵه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتبوو، گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵه‌یان له‌ ناحیه‌ی بادوش رۆژئاوای نه‌ینه‌وا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ رووفاتی 30ی كه‌سی له‌نێودایه‌.

به‌ گوته‌ی عوبێدی، رووفاتی ژماره‌یه‌ك له‌ قوربانیانی ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ ناسراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ساڵی 2014دا، كاندید كراوبوون.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قوربانیانی ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤دا له‌ لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ رفێنرابوون.

دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو له‌و ناوچانه‌ی عێراق كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ كۆنترۆڵكرابوون، 202گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.