ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لهههژماری خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك ڕایدهگهێنێت ، بۆ یەکخستنی ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە ھەرێم لەگەڵ ھاوتاکانیان، حکومەتی فیدڕاڵی لە رێگای لیژنەیەکی وەزارەتی شەھیدانەوە، دوێنێ ناو و ژمارەی تەواوی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی تۆمارکراو لە سیستمی بایۆمەتری رەوانەی بەغدا کراوە.
ڕاشیدهگهێنێت لیژنەکەیان سەرجەم داواکارییە بەراییەکانیان گەیاندووە و وەڵامی سەرەتایی دامەزراوەکانی بەغداش ئیجابی بووە
ههوهرها وتیشى نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزارەتی دارایی و دەزگای شەھیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسی لە بەغدا بۆ وەرگرتنی وردەکاری ژمارەکان لە ھەرێم لاریی نەبوونی خۆیان پیشانداوە بۆ بەجێگەیاندنی
ئامانج ڕهحیم ڕاشیدهگهێنێت ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ژمارە 26 ساڵی 2018، سەبارەت بە یەکخستنی ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە ھەرێم لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵی، ئەمەش جێبەجێکردنی ماددەی 132ی دەستوورە کە بە دەقی ئاشکرا ئەم بابەتەی خستۆتە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵی.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.