به‌پێى هه‌واڵى میدیا عێراقییه‌كان، رۆژى سێشهمه 6ى تشرینى دووه‌مى 2018، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به مادده‌ى 140 و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى عادیلانه پێویسته.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له وه‌ڵامى پرسیارێكدا كه باس له مادده‌ى 140 و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان وتى: گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى به ئینساف و گونجاو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان گرنگه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌ران لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كه‌ن و لێژنه‌كه‌ش بۆ پرسى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى نوینه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ ده‌كات.
عه‌بدولمه‌هدى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو دڵى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق رازى بكات و نه‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ مادده‌ى 140 ده‌بێته هۆی دروست بوونى كیشه و پێكدادان، ئه‌مه‌ش بۆ هیچ لایه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق باش نییه و ده‌بێت كارێك بكرێت كه‌س مافى پێشێڵ نه‌كرێت كه‌سیش وا هه‌ست نه‌كات غه‌درى لێكراوه هه‌موو هاووڵاتیانى عێراق بگه‌نه مافى ره‌واى خۆیان به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.