له‌ڕاگه‌یاندراوێكیاندا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، هه‌ریه‌ك لە هۆشیار عەبدوڵا ، عەدنان عوسمان ، مەحمود ڕەزا هەڵسوراوانی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌ماوه‌كانى رابردوو بزووتنه‌وه‌كه هێزی کاریگەر و بزوێنەری شەقام و داخوازی هاووڵاتیان بوو، بەڵام هەست ئە کەین ئێستا لە دووڕیانێکی مەترسیدار و چارەنوسسازدا گیریخواردوە.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن هەست ئە کەین وا خەریکە بزوتنەوەکە بە کاوەخۆ لە بزوتنەوەیەکی سیاسیی کۆمەڵایەتی بەرفراوانەوە ئە گۆڕێ بە بزوتنەوەیەکی تایبەت بە گروپێکی ئایدیۆلۆجیی دیاری کراو، بۆ گروپ و بژاردەیەکی سیاسیی دیاری کراو کە، تا دێ زیاتر لە فیکری دادپەرستی دور تر و لە قوتابخانە فیکریە مایەپوچەکەی حیزبە نەریتەوانەکانی مەنزومەی کوردایەتی نزیک تر ئە بێتەوە.
ڕوونشیانكردووه‌ته‌وه خانەی راپەڕاندنی گۆڕان جگە لە بەیاننامە و کۆبونەوەی بێ ئەنجام و هەوڵدان بۆ سنوردار کردن و لاوازکردنی گوتاری ئیعلامی گۆڕان و خاتر گرتنی پاڵەوانە موزەیەفەکانی کوردایەتی، هیچ هەنگاوێکی تری نەناوە.
سێ هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ى گۆڕان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، گۆڕان لە ساتەوەختێکی مەترسیدارایە کە ئەگەری داڕوخانی سیاسی و جەماوەری و لێکترازان و دورکەوتنەوەی هەڵسوڕاوە ئازا‌و جەسورەکانی لێ ئە کرێ ، دەبێت حزبەکەیان بەزوترین کات هەڵبژاردن و کۆنفرانسە ناوخۆییەکام دەستپێبکات و لە بنەوە تا لوتکەی حزب گۆڕانکاری تێدا بکرێت بە خانەی ڕاپەڕاندنیشەوە.
لە کۆتایدا ڕایده‌گه‌یه‌نن پێویسته بزووتنه‌وه‌كه لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆئەوەی بە دەستورەکەیاندا بچنەوە و هەمواری بکەنەوە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی کە حزبەکەی تێکەوتووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.