له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی ئه‌رده‌مل سەربە پارێزگای مێرسین، به‌له‌مێك كه كۆچبه‌رانی نایاسایی هه‌ڵگرتبوو ژێرئاو كه‌وت و 11 له سه‌رنشینانی رزگاركران.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، راوچیانی ماسی له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی كزكالهسی به‌له‌مێكی كۆچبه‌رانی نایاساییان بینیوه كه ژێرئاو كه‌وتووه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ به هانایانه‌وه ده‌چن.
هاوكات به‌له‌مێكی راوه‌ماسی له میانی رزگاركردن و گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كاندا ژێرئاو كه‌وت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵ گه‌یشت تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا و راوچیانی دیكه‌ی ماسی ناوچه‌كه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ت كرد بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتبوونه ده‌ریاوه.
له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، 11 كه‌س رزگاركران كه هه‌موویان هاووڵاتی سووری بوون.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌و به‌له‌می راوچیه‌ی ژێرئاوكهوتبوو له لایه‌ن تیمه‌كه‌وه ده‌رهێنرایه‌وه.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و رزگاركردن.
سه‌رچاوه - AA
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.