Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 23:47

به‌ وێنه‌.. ئافره‌تێک له‌ گازینۆی که‌لار به‌ سه‌ختی بریندار بوو

شه‌وی ڕابردوو
کوردستان TV
#7
100%

ئۆتۆمبیڵك به‌ خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ خۆی كێشا به‌ ماركێتێكدا و به‌ هۆیه‌وه‌ ئافره‌تێك به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

شه‌وی ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی گازینۆی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبیلێكی جۆری جێب واز به‌ خێراییه‌كی زۆره‌وه‌ ڕێگه‌ی بڕیوه‌ و كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ وخۆی كێشاوه‌ به‌ ماركێتێكدا و به‌ هۆیه‌وه‌ ئافره‌تێك به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

پۆلیسی هاتووچۆی كه‌لار ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌وا شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و ڕووودانی شێلان له‌ گه‌ڕه‌كی گازینۆی كه‌لار ڕووی داوه‌ و دوای به‌ دوای ڕووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانیپۆلیسی هاتووچۆ و تیمی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆ گه‌یشتوونه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ئافره‌ته‌كه‌یان گواستۆته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ڕووداوه‌كه‌ جگه‌ له‌ زیانی گیانی زیانی ماددی زۆریشی به‌ر ماركێته‌كه‌ گه‌یاندووه‌ و تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

13

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.