سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایدهگهێنێت، وڵاته‌كه‌ی له سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌خشراوه، چونكه بێ لایه‌ن بووه له ململانێیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا له به‌غدا، رایگه‌یاند: عێراق به‌شێك نییه له‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی، چونكه له ململانێی هه‌رێمیدا لایه‌نگر نییه.
هه‌روه‌ها گوتویه‌تی: ناوی ئه‌و هه‌شت وه‌زیره‌ی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه كه هێشتا ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه و هه‌ڵنه‌بژێردراون و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌پشتیوانی په‌رله‌مان له كورترین ماوه‌دا ئه‌و وه‌زیرانه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.