Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:25

پارتی کۆماری توانیویه‌تی 50 کورسی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌ده‌ست بهێنێت

دیموكراته‌كان توانیویانه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زۆرینه‌ له‌ كۆمارییه‌كان بسه‌نن
کوردستان TV
100%

به‌پێی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ٢٠١٨، كۆمارییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران پارێزگارییان له‌ كورسییه‌كانیان كه‌ زۆرینه‌یه‌ كردووه‌، هاوكات دیموكراته‌كان توانیویانه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زۆرینه‌ له‌ كۆمارییه‌كان بسه‌نن.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا، به‌پێی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییه‌كان كۆمارییه‌كان توانیویانه‌ پارێزگاریی له‌ كورسییه‌كانیان كه‌ زۆرینه‌یه‌، بكه‌ن.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ٢٠١٨، هاووڵاتییان به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ٣٥ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران و هه‌ر ٤٣٥ ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، روویان له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان كرد.

به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌ نافه‌رمییانه‌ی كه‌ میدیای ئه‌مریكی هه‌ڵیئێنجاون، پارتی كۆماریی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران كه‌ ١٠٠ كورسییه‌، توانیویه‌تی ٥٠ كورسی به‌ده‌ست بهێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران ئه‌ژمارده‌كرێت، كۆمارییه‌كان توانیویانه‌ زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌.

كاندیدی كۆمارییه‌كان، كیڤن كره‌یمه‌ر كه‌ له‌ ویلایه‌تی داكۆتای باكوور له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی پارتی دیموكرات دووه‌م كورسی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌ده‌ستبده‌ن.

هه‌روه‌ها كاندیدی كۆمارییه‌كان، مایك براون كه‌ له‌ ویلایه‌تی ئیندیانه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی پارتی دیموكرات یه‌كه‌م كورسی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌ده‌ستبده‌ن.

له‌ ویلایه‌تی تێكساس كه‌ بووه‌ شانۆی ململانێ له‌ نێوان كاندیدانی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان، سیناتۆر تێد كروز توانی پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ و له‌ چوار ویلایه‌تی دیكه‌دا كاندیدی دیموكراته‌كان دووباره‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران هه‌ڵبژێردران. له‌ ویلایه‌ته‌كانی تێنێسی و یووتا دوو ناوی نوێ چوونه‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران و سیناتۆرێكیش توانی دووباره‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌ و پاریزگاری له‌ كورسییه‌كه‌ی بكات.

به‌رله‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیراندا، كۆمارییه‌كان 51 سیناتۆریان هه‌بوو و له‌ به‌رامبه‌ردا دیموكراته‌كان، 49 سیناتۆر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.