فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه 6 ى 11 ى 2018 ، له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری نزیك دووریانی ڕێگای شه‌قلاوه ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ی تایبه‌ت ، به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه و ته‌ڕبونی شه‌قامه‌كه به‌ئاوی بارانه‌وه كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به‌ستونی ڕاگری هێماكانی هاتووچۆی رێگانیشانده‌ری شه‌قامه‌كه
ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستدا
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، سه‌یركردنی وێنه‌كان ودیمه‌نی ڕووداوه‌كه به‌داخه‌وه یه‌ك راستی ده‌سه‌لمێنێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌خێراییه‌كه له‌م كه‌شه باراناویه‌ش له‌راده‌به‌ده‌ربووه ، چونكه ئه‌گه‌ر خێرایی زۆر نه‌بێت ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌م شێوه‌یه تێكناشكێت
گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌پابه‌ندی رۆیشتن بن به‌م خێراییه‌ی كه‌دیاریكراوه به‌هێماكان ، ئه‌گه‌ر كه‌شه‌كه باراناوی بوو ئه‌وا خێراییه‌كه‌یان زۆر كه‌متر بكه‌نه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.