Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:55

200 گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی دەستی داعش دۆزرانەوە

نزیكه‌ى 12 هه‌زار قوربانییان تێدایه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا دۆزینەوەی زیاتر لە 200 گۆڕی بەكۆمەڵی قوربانیانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە عێراق ئاشكرا كرد، كە زۆربەیان لە سنوورەكانی مووسڵ و كەركووك و دیالە دان.

گۆڕەكان روفاتى نزیكه‌ى 12 هه‌زار قوربانییان تێدایه‌ له‌ پارێزگا جیاوازەكانی عێراق دۆزراونه‌ته‌وه‌.

نووسینگه‌ى رێگەپێدراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند كە 202 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌، بەزۆری له‌ سنوورى پارێزگای نه‌ینه‌وا دان و ژماره‌یان دەگاتە 95 گۆڕ، هەروەها لە سنووری كه‌ركووك 37 گۆڕ دۆزراوەتەوە.

بەپێی نووسینگەكە، لە پارێزگاى سه‌لاحه‌دینیشدا دێت 36 گۆڕی بەكۆمەڵ و لە پارێزگاى ئه‌نبار 24 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

له‌ هاوینی 2014دا ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری عێراقی دا و چەند پارێزگا و ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و ناوەراست و باكووری عێراقی داگیر كرد، تا لە ساڵی 2017دا ناوچەكان لە دەستی ڕێكخراوە تیرۆریستیەكە رزگار كران.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.