قائیمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند : له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه و دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی قائیمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند دوای سوتانی بازاڕی له‌نگه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤانی بارزانی بڕیاردرا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه و دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید رایگه‌یاند دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دووكانه‌كان له‌لایه‌ن كاسبكاران ئه‌وان وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاو و كاره‌با و سیستمی ئاگركوژێنه‌وه و كۆنكرێتكردنی كۆڵانه‌كانی نێو بازاره‌كه دابینده‌كه‌ن و هه‌وڵیشده‌درێت به‌زووترین كات كاره‌كان به‌كۆتایی بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كاسبكارانی بازاره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان.
شایه‌نی باسه مانگی رابردوو له ئاگر له بازاری له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه به‌وهۆیه‌وه زیارتر له 1500 دوكان سوتان، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك له قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر پێكهێنرا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.