Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:14

‌وه‌زاره‌تی کاره‌با: کاتژمێره‌کانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت

هاووڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا 2 هه‌زار و 300 مێگاوات کارەبا بەرهەم هێنراوه‌ و له‌ چه‌ند مانگی داهاتووشدا گۆڕانكاری له‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با روو ده‌دات، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێبکات بە زیادبوونی لە 2300 مێگاوات دەبێتە 3500 مێگاوات.

وەزارەتی كارەبا لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەماوەی چەند مانگی رابردووی ساڵی 2018 توانیویەتی بە تێكڕا 2300 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت و دابەشی بكات بە سەر هاوبەشانی كارەبا.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا گۆڕانكاری لە بەرهەمهێنانی كارەبا روودەدات بە هۆی زیادبوونی رێژەی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە گێڵگەكانی (كۆرمۆر و خوڕمەڵە) كە پێشبینی دەكرێت بەرهەمهێنانی كارەبا بە چەند قۆناغێك لەئایندەیەكی نزیكدا دەستپێبكات بە زیادبوونی لە 2300 مێگاوات دەبێتە 3500 مێگاوات، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا  بە رێژەی لە 50% بەرەو زیادبوون دەچێت و كاتژمێره‌كانی پێدانی كارەبا زیاد دەبێت و هاووڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن.

وەزارەتی كارەبا ڕوونیكردووەتەوە، وەزارەتی كارەبا بەپێی بەرنامەی دارێژراو دەستیكردوە بەجێبەجێكردنی (پرۆژەی تۆری زیرەك) كە یەكسانی دەبەخشێت بە هاووڵاتیان لە سوودی كارەبا ئەم پرۆژەیە تاكو كۆتایی ساڵی 2019 بە پێی پلانێكی وەزارەت جێبەجێدەكرێت و كارەبای بە فیڕۆچوو كە رێژەكەی لە نێوان 25% - 30% كارەبای بەرهەم هێنراوە دەگەڕێتەوە ناوتۆڕی كارەبای نیشتمانی و ئەم زیادەیەش جارێكی تر هاووڵاتیان لێی سوودمەند دەبن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.