هێمن هەورامی رایگهیاند: لاپەڕەیەکی تازە ههڵدهدهینهوهو هێڵی سووریشمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە، بەڵام داوا لە لایەنەکان دەکەین کە پێشبینیی ئەوە لە پارتی نەکەن کە زوڵم لە 45 کورسییەکەی خۆی بکات.
هێمن هەورامی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەمانەوێ لاپەڕەیەکی تازە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان هەڵبەینەوە و قۆناغێکی نوێ دەستپێبکەین.
هێمن هەورامی، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە مێژووییەی لە هەموو لایەک دهكهم و ڕایگەیاند: بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی، جارێکیتر دەستخۆشی و سوپاسگوزاریی تەواوی خۆم ئاراستەی تەواوی ئۆرگان و ناوەند و ئەندامانی پارتی دەکەم کە بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی، توانییان سەرکەوتنێکی یەکجار مەزن لە هەڵبژاردنی 30ی 9ی 2018دا تۆمار بکەین.
هێمن هەورامی ئاشکرای کرد کە پارتی دەیەوێ دەستوور بنووسرێتەوە و بە شێوازێکی پێشکەوتوو چاکسازی لە سیستەمی ئیداری و ژیانی خەڵکدا بکرێت.
گوتیشی: ئەولەویەت لای ئێمە لابردنی پاشەکەوتی مووچە و چاککردنی ژیانی خەڵک و هەلی کار بۆ گەنجان و بابەتەکانی دیکەی پەیوەندیدارە بە ژیانی خەڵک، کەسمان بۆ ئیمتیازات نەهاتووین.
هەورامی راشیهگهیاند: تا ئێستا پارتی سەرۆکی فراکسیۆنی دیاری نەکردووە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "پارتی دەیەوێت لاپەڕەیەکی سیاسی تازە لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەست پێ بکات، تاوەکوو ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە حکوومەتێکی بەهێز و پەرلەمانێکی بەهێز ڕەنگ بداتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێمن هەورامی گوتی: پارتی بە غرووری سیاسییەوە مامەڵە لەگەڵ 45 کورسییەکەیدا ناکات، بەڵکوو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لێژنەیەکی باڵای سیاسی پێک دەهێنێت، ”هێڵی سوورمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە، بەڵام ئەوانەی لەگەڵیاندا ڕێکدەکەون، دەبێ لە پەرلەمانیشدا هاوپەیمانی فراکسیۆنی پارتی بن، تاوەکوو سەقامیگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بکەوێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.