لایەنی کوردی چەند ڕەخنەیەکی لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی نوێ هەبوو، یەکەمیان داوای زیادکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کراوە، لە 12% بۆ 17%، ههروهها لایەنی شیعەکانیش ڕەخنەیان هەبووە لە بەشە بودجەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و داوایانکردووە، بەشە بودجەی ئەو هێزانە زیاتر بکرێت لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019دا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێ شهممه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوار بابەتی سەرەکی لە کارنامەی دانیشتنەکەدا بوون پڕۆژەیاسای بودجە رەتکرایەوە و نێردرایەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
نوێنەرانی هەریەک لە پێکهاتەکانی کورد و شیعە تێبینیان لەسەر پڕۆژە یاساکە هەبوو، بەشێوەیەک کورد داوایدەکرد بەشە بودجەکەی زیاتر بکرێت و دەستەواژەی باکووری عێراق بگۆڕدرێت بۆ هەرێمی کوردستان و پشکی پێشمەرگە لە بودجەدا زیاد بکرێت.
نوێنەرانی شیعەش پێیان وابوو ئەو بودجەیەی تەرخانکراوە بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی کەمە و داوای بڕیکی زیاتریان کرد.
پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 کە کابینەی حەیدەر عەبادی ئامادهكراوه، له ئێستادا رەتدەکەنەوە و دەڵێن، مافە داراییەکانیانی بەتەواوی تێدا نییە.
پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بە 12.67% دانراوە، کە دەکاتە کەمتر لە هەشت تریلیۆن دینار.
هەروەها هەر لەدانیشتنەكە چەند پەرلەمانتارێك سوێندی یاساییان خوارد وبوونە پەرلەمانتار.
پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019، هەفتەی پێشوو ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا و ئەمڕۆ لە بەرنامەی کاردا بوو و خوێندنەوەی یەکەمی بۆکرا و ڕەتکرایەوە و گەڕێنرایەوە بۆ حکومەت بۆ ئەوەی ڕەچاوی ئەو تێبینیانە بکات کە لە پەرلەمانەوە ئاراستەیانکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری داوە دانیشتنەكە بۆ رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دواخراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.